وەزارەتی ناوخۆ چەند بڕیارێکی لەبارەی خۆپارێزییەکان لە کۆرۆنا دەرکرد و ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی لە وڵاتی هندستانن دەتوانن بگەڕێنەوە، بەڵام دە‌بێت 14 ڕۆژ کەرەنتین بکرێن.
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، “هاووڵاتییانی عێراقی، ده‌توانن له ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌شت به‌ره‌و هیندستان بكه‌ن، بەڵام دە‌بێت له‌كاتی گه‌ڕا‌نه‌وه‌یاندا پشكنینی (PCR) بكه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان 14 ڕۆژ كه‌ره‌نتین بكرێن. :
ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئه‌و كه‌سانه‌ی له یه‌كی ته‌ممووز به‌دواوه سه‌ردانی هیندستانیان كردووه، ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه به مه‌رجێك بۆ ماوه‌ی 14 ڕۆژ كه‌ره‌نتین بكرێن.”
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، بڕیاره‌كان له ڕۆژی 31ـی ئابه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێن.