دەزگای فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاشکرایانکردووە، بەھۆی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێنجەمین خولی فێستیڤاڵەکە دواخرا.
 
شەهێن سابیر، بەرپرسی میدیایی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند” ساڵانە لە مانگی تشرینی یەکەمدا فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوە دەچێت، بەڵام ئەمساڵ دوا دەخرێت بۆ مانگی تشرینی دووەم”.
 
ئاماژەی بەوەشكردووە”بەھۆی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ١١ی تشرینی دووەم دەستپێدەکات تاکو ١٧ی ھەمان مانگ”.