میدیاکانى عێراق بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانى شاری بەغدا، لەتیف نسەیف جاسم دلێمی، لە تەمەنى ٨٠ ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچى دوایىکرد”.
لەتیف نسەیف جاسم لە ساڵى ١٩٧٤ بەڕێوبەرى رادیۆ و تەلەفزیۆنى عێراق بووە و هەروەها پۆستی وەزیری وەزارەتەکانى کشتوکاڵ و رۆشنبیرى و راگەیاندنی لە سەردەمى سەدام حسێن وەرگرتووەو هاوکات ئەندامى ئەنجومەنى سەرکردایەتى حزبى بەعس بووە.
لەکاتى ئازادکردنى عێراقدا، لەتیف نسەیف جاسم لەلایەن ئەمەریکاوە لە لیستى داواکراوەکاندا بوو و لە لیستەکەدا ریزبەندى ژمارە ١٨ بوو، لەساڵى ٢٠٠٣ لەلایەن هێزەکانى ئەمەریکا دەستگیرکرا و لەساڵى ٢٠٠٩دا حوکمى زیندانیکردنى هەتاهەتایى بەسەردا سەپێنرا.