سبەینێ سێشەممە، موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.
دوای ئەوەی دوێنێ بڕی ٢٠٠ ملیار دینار لە بەغداوە گەیشتە هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە موچەی چەند وەزارەتێک بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت.
وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ موچەی مانگی ھەشتی وەزارەتی ناوخۆ و ھەریەک لە رەگەزنامەی گشتی ھەرێم و ھێزەکانی زێڕەڤانی و بەرگری فریاکەوتن و لیوای نەوت و گاز دابەش دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر ئەمڕۆ موچەى وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوان و موچەى کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانى سیاسى دابەش دەکرێت.