به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوان له پارێزگای به‌سره تاوانێكی ئاشكرا كرد، دایكێك سكاڵای تۆماركردووه، كه باندێكی دزیكرن هاتوونه‌ته سه‌ر مهڵهكهیان و جگه له دزیكردن، دوو كچیشی كوشتوون، به‌ڵام دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتووه، كه دایكه‌كه خۆی هه‌ردوو كچه‌كه‌ی كوشتووه.
تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر تاوانێك كردووه، كه دایكێك سكاڵای تۆماركردووه، كه گرووپێكی دزیكردن هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و دوای دزینی بڕێك پاره و زێڕ، دوو كچه‌كه‌شی كوشتوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه گومانی له رووداوه‌كه هه‌بووه، بۆیه تێمێكی پسپۆڕی له به‌شی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوان بۆ ماڵه‌كه ناردووه، دوای پشكنین و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری، بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و كه‌سه‌ی سكاڵای تۆماركردووه، له‌كاتی رووداوه‌كه له ماڵ بووه، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ی له ماڵ نه‌بووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كرا، ده‌ركه‌وتووه كه دایكه تاوانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به دوو كچه‌كه‌ی ئه‌نجام دواوه، به چه‌كی “كلانشیكۆڤ” ته‌قه‌ی له هه‌ردوو كچه‌كه‌ی كردووه، كه یه‌كێكیان ته‌مه‌نی 15 ساڵه و كچه‌كه‌ی دیكه‌شی 17 ساڵه.
بۆ دڵنیابوونه‌وه و ره‌واندنه‌وه‌ی گومانه‌كه، دادگا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ئه‌و ژنه ده‌ركردووه، له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا دانی به تاوانه‌كه‌ی داناوه و گوتوویه‌تی به مه‌به‌ستی تۆڵه‌كردنه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌و كاره‌ی كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنی به‌سه‌ر هێناوه.