منداڵێک کە شێوەی سەری لە سێگۆشە دەچێت، باوکی بە منداڵی خۆی نازانێت و بە “شەیتان” وەسفی دەکات، بەو ھۆیەوە ژن و منداڵەکەی لە ماڵەکەی کردووەتە دەرەوە.
ماڵپەڕی دەیلی ستیاری بەریتانی ئاشکرایکردووە، ئەو ژنە ماڵیان لە گوندێکی ئەفریقایە و ئەو کاتەی منداڵەکەی لەناو شار بووە، کە باوکەکە منداڵەکەی بینیوە ئامادە نەبووە بەخێوی بکات و بیھێنێتەوە بۆ ماڵەکەی، ھەر بۆیە ژن و منداڵەکەی لە نەخۆشخانە بەجێھێشتووە و خۆی ھاتووەتەوە ماڵەوە.
باجینزا لیبیراتا دوای ئەوەی ھاوسەرەکەی لەگەڵ منداڵەکەیدا بەجێیدەھێڵێت بۆ ماوەیەک لەو شارەدا دەمێنێتەوە، بەڵام دواتر بە ھاوکاری ژنێکی گوندەکەیان دەگەڕێتەوە ماڵەکەی، بەڵام ھاوسەرەکەی منداڵەکەی ڕەت دەکاتەوە و بە “شەیتان” نایدەبات، داوا لە ژنەکەی دەکات بیکوژێت، کاتێک ژنەکەی ئەو داوایەی ڕەت دەکاتەوە لەگەڵ منداڵەکە دەیکاتە دەرەوە.
ژنەکە لەلایەن خەڵکی گوندەکەشییەوە خۆی ومنداڵەکەی قبوڵ ناکرێت و بە “ئەژدیھا” بانگی دەکەن، ئەو دایکە ئەوەی خستووەتە ڕوو، بەھۆیەوە منداڵەکانی تری بەجێھێشتووە و لە گوندەکە دەرچووە، ھەروەک ئاماژەی بەوەکردووە، ھەوڵی زۆریداوە چارەسەر بۆ منداڵەکەی بدۆزێتەوە بەڵام نازانێت کێشەی منداڵەکەی چییە، بەردەوام منداڵەکەشی بەھۆی ئازار لە سەریدا دەگری.
ئ.ل