لهلایهن هێزهكانی ئیتلاعاتی جوانڕۆ له رۆژههڵاتی كوردستان، سێ كچی مێرمنداڵ دەستبەسەر کراون، یەکێکیان دوای دەستبەسەر کرانی هەوڵی خۆکوشتنی داوە.
ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ، بڵاوی كردهوه، كه رۆژی 24ـی ئهم مانگه، هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپای جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان، سێ کچی مێرمنداڵیان بە ناوەکانی تارا ئەحمەدی ١٦ ساڵ، سۆنیا کەریمی ١٤ ساڵ و پەریا فەتحی ١٤ ساڵیان بە شێوەیەکی نایاسایی دەستبەسەر کردووە.
سەرچاوەیەکی ئاگهدار به ڕێكخراوهكهی ڕاگهیاندووه: هێزەکانی ئیتڵاعات، ئەو سێ کچەیان ڕۆژێک دوای دەستبەسەر کرانیان، ئازاد کردووە، بهڵام تارا ئەحمەدی ١٦ ساڵ، هەر ئەو ڕۆژەی کە ئازاد کراوە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە.
باری تەندروستیی تارا ئەحمەدی ناجێگیرە و ئێستا لە بەشی ICU لە نەخۆشخانەی “محەمەد ڕەسووڵ ئەڵڵای جوانڕۆ لەژێر چاوەدێریدایە.