وەزارەتی نەوتی عیراق بڕیاریدا بە ناردنی یەک ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان بەبڕی 650 دینار و ئەوەش بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، كه واژۆی ئیحسان مو‌سا غانم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی دابینكردنی به‌نزینی له‌سه‌ره تێیدا هاتوه، له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌زامه‌ندی وه‌زیری نه‌وت و داواكاری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه سه‌خته‌ی هه‌رێم پێیدا تیپه‌ڕده‌بێت بڕیاردرا بڕی هەزار و 80 مه‌تر سێجا به‌نزین له كۆمپانیای به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌واوه بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت، بۆ هه‌ر پارێزگایه‌كیش به‌شه به‌نزین دیاریكراوه، به‌نرخی 650 دیناریش بۆ هه‌ر لیترێك ده‌درێته شۆفێران.
پێشتر كه‌مال ئه‌تروشی، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، وه‌زیری نه‌وتی عیراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه رۆژانه یەک ملیۆن لیتر به‌نزین بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكرێت.