سەرۆککۆماری فەڕەنسا،  رایگەیاند کە بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی عیراق لە شەڕی دژبە تیرۆر.

ئیمانوێل ماکرۆن لە لە میانی لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی کە ئەمڕۆ شەممە لە بەغدای پایتەختی عیراق دەستیپێکرد وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: “فەڕەنسا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی عێراق لە شەڕی دژبە تیرۆر”.

ماکرۆن وتیشی:” بەستنی لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی، بوونی ئیرادەیەک بەرەو داھاتوویەکی باشتر نیشان دەدات و ئامانج لێی پاڵپشتیکردنە لە سەروەریی عیراق”.

راشیگەیاند:”ژێرخانی ئابووری، وزە و ئاو کە پێویستیان بە ھاوکاری داراییە فەڕەنسایە، ئامادەین بۆ ھاوکاریکردن لەم بارەیەوە و ئەوە دەبێتە ھۆی بناغەی ئابووری بەھێز و دەرفەتی کار”.

لە لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی بەغدا، ئەمڕۆ دەستیپێکرد و ھەریەکە لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرکۆماری فەڕەنسا،  و سەرۆکوەزیرانی کوێت، سەباح خالید ئەحمەد سەباح، سەرکۆماری میسر،عەبدولفەتاح سیسی، میری قەتەر تەمیم بن حەمەد ئال سانی، شای ئوردن عەبدوڵڵای دووەم و جێنشینی دوبەی، محەمەد بن راشد ئال مەکتووم، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، ئەحمەد ئەبو غێت و وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، ئێران و سعوودیە و نوێنەرانی یەکێتیی ئەورووپا، ئەمریکا، بەریتانیا بەشداربوون.