وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 704 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 2123 كەسیش چاكبوونەتەوە و 18 مردنیش هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ، 8 هەزارو 312 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 83 كەس و سلێمانی 113 كەس و دهۆك 481 كەس و ڕاپەڕین 27 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 2133 كەس چاكبوونەوە و 18 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە، كۆی گشتی مردنیش بە كۆرۆنا گەیشتە 5345 كەس.

 

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە