پێگەى فارس نیوزى نیمچە فەرمى ئێران، ڕاپۆرتێکى لەبارەى بڕیارەکەى مەکتەبى سیاسى یەکێتى بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”فەرمانى چوونە دەرەوەى لاهوور شێخ جەنگى بۆ دەرەوەى وڵات دەرچووە”.
 
بەگوێرەى ڕاپۆرتەکە، زانیارى لەبارەى بڕیارەکەى مەکتەبى سیاسى یەکێتى دەرکردووە، ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، کیشەکان لەنێوان هەردوو هاوسەرۆکان ئاڵۆزبوون و لەو نێوەندەدا، بەرهەم ساڵح ڕۆڵى هەبووە لە خاوکردنەوەى کێشەکان و نێوەندگیرى نێوان هەردوو هاوسەرۆکان.
 
فارس نیوز زانیارییەکى بڵاوکردەوەتەوە و ئاماژەى بۆ ئەوەکردووە، ئێستا سیستمى هاوسەرۆکى لەناو یەکێتى شکستى هێناوە و زۆرینەى سەرکردەکانى یەکێتى پشتگیرى بافڵ تاڵەبانى دەکەن و بەو هۆیەوە لاهوور شێخ جەنگى بەرکەناربووە بافڵ تاڵەبانى وەکو سەرۆک ناسێنراوە.