لەخشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 8ی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم گۆڕانكارییەك كراوە و مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە پێشخراوە.
حازم گۆران، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێمی كوردستان، بەمیدیاكانی نزیك لەپارتی راگەیاندووە:” گۆڕانكارییەك لە وادەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینیی پێشمەرگە كراوە، پێشووتر لەگەڵ خانەنشینیی شارستانی جیاوازیان یەك ڕۆژ بوو، بەڵام ئەو مانگە خانەنشینیی پێشمەرگە و سەربازی لە ناوەڕاستی هەفتە لە لیستی چوارەم یان پێنجەمی دابەشكردنی،مووچە دەبێت”.
لەبارەی هۆكاری ئەو گۆڕانكارییە وتی:” پێشمەرگە و شارستانی بەدوای یەك دەدرا، بەوەش قەڵەباڵغیەكی زۆر لە بانكەكان دروست دەبوو، گلەییەكی زۆر هەبوو بۆیه ئەو گۆڕانكارییە كراوە”.
بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی جەختی كردەوە سەرەتا پێشنیاز كرا مووچەی شارستانی پیش بخرێ دواتر سەربازی پێشخرا، وتیشی:” پارەی مووچەی خانەنشینی سەربازی زۆرترە له پارەی خانەنشینی شارستانی، بەڵام دواجار بڕیاردرا مووچەی خانەنشینی سەربازی پێشبخرێ”.
زیاتر له 250 هەزار خانەنشین مووچە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەردەگرن.