پەروەردەی سلێمانی قوتابخانەکان ئاگاداردەکاتەوە، کەموکوڕی میلاکاتی قوتابخانە و مامۆستایان و فەرمانبەران لە سیستمى e-parwarda تۆماربکەن، پێش ئەوەى زیادکردن و سڕینەوەی زانیاری رابگیرێت. 

بەڕێوبەرايەتی گشتی پەروەردەی سلیمانی لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “داواکارین بەپەلە لەڕێگەی بەکارھێنەری قوتابخانەکانتانەوە پێداچوونەوە بە کەموکوڕی میلاکاتی قوتابخانە و مامۆستایان و فەرمانبەرانتان بکەن لە سیستمی e-parwarda چوونکە لەماوەیەکی نزیکدا زیادکردن و سڕینەوەی زانیاری ڕادەگیرێت بۆ ھەر کەموکوڕیەک قوتابخانەکان بەرپرسار دەبن”.

بەپێی بڕەاری وەزارەتی پەروەردە بڕيارە لە 9/14 دەوامی خوێندنگاکان بۆ ساڵی خوێندنی  2022-2021لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەستپێبکات.