موقتەدا سەدر لەبڕیاری بایكۆتكردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عیراق پاشگەزدەبێتەوەو بڕیار دەدات بەشداری لە پرۆسەكەدا بكات.

ئەمڕۆ هەینی، رابەری رەوتی سەدر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بڕیاری كۆتایی لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عیراق دا و رایگەیاند، بەشداری لە پرۆسەكەدا دەكەین.

موقتەدا سەدر وتیشی:” هەندێ كەس گرەویان لەسەر ئەوە دەكرد كە ئێمە ناتوانین بگەڕێینەوە بۆ هەڵبژاردن، بەڵام بۆ هەموو لایەك دەسەلمێنین كە رەوتی سەدر گەورەترین كوتلەی پەرلەمانییە”.