سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی له تویته‌ر، هاوخه‌می خۆیان بۆ قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، ده‌ربڕیووه.
تێیدا رایگه‌یاند، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی (26ی ئاب/ ئۆگێست/ 2021)، فڕۆكه‌خانه‌ی كابول ده‌كات، كه بووه هۆی كوژرانی ژماره‌یه‌ك له‌هاووڵاتیانی ئه‌فغانی و سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی.
جه‌ختیشیكرده‌وه، هاوخه‌می بۆ ته‌واوی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ده‌رده‌بڕین، كه له‌م كرده‌وه‌یه تیرۆریستییه‌دا بوونه‌ته قوربانی.

دوێنێ خۆكوژێكی داعش له ناو ئاپۆڕای ئه‌و ئه‌فغانیانه خۆی ته‌قانده‌وه، كه له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول كۆببوونه‌وه و له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا زیاتر له (90) هاووڵاتی ئه‌فغانی گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له (120) هاووڵاتی دیكه بریندار بوون. له ناو كوژراوه‌كاندا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری تاڵیبان و (13) سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی هه‌ن.