چه‌كدارانی داعش، به‌رپرسیارێتی خۆیان له ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی بەردەم فڕۆکەخانەى كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان ده‌ربڕی و رایانگه‌یاند، ئه‌وان هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
پێگه‌كانی داعش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاویانكرده‌وه، چەكدارانی داعش تەقینەوەكانی نزیك فڕۆكەخانەی كابوڵی پایتەختیان ئەنجامداوە و خۆكوژێك توانیویه‌تی خاڵێكی پشكنین ببڕێت و له نزیك هێزه‌كانی ئه‌مریكا خۆی بته‌قێنێته‌وه.
بەپێى سەرچاوە تەندروستیەکانى ئەفغانستان، بەهۆى دو ته‌قینه‌وه له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، 60 كه‌س كوژران و زیاتر له 140 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
له‌لای خۆشیه‌وه، جۆن كێربی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا “پنتاگۆن” رایگه‌یاند، له هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی سه‌ر كابوڵ 12 ئه‌مریكی كوژراون و 15 سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربون.
لەلایەکى ترەوە، وتەبێژێك بەناوی رێكخراوی تاڵیبانەوە رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەكانەوە 20 چەكداریان كوژراوە و دەیانی دیكەش برینداربون، لێكۆڵینەوەش لەبارەی ئەو روداوانەوە دەستیپێكردوە.