سەعد مەعن ئاماژەی بەوەشداوە، زانیاریەکان دەریدەخەن شەمەری لەلایەن سێ کەسەوە و بە چەقۆ کوژراوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە، نورزان لەلایەن شۆفێرە تایبەتەکەیەوە لە رێستۆرانتەوە گواستویەتییەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی لە ناوچەی دۆرەی بەغدا.
باسی لەوەشکردووە، نورزان داوای لە شۆفێرەکەی کردووە چاوەڕێی بکات، دوای کاتژمێرێک چاوەڕوانی سێ کەس بە دەمامکەوە بە چەقۆیەکەوە بەرەو رووی شۆفێرەکە هاتوون.
راشیگەیاند، شۆفێرەکە خۆی دەربازکردووە، بەڵام سێ کەسەکە تەقەیان لێکردووە و ویستویانە بیکوژن و دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس، نورزان بە برینداری دەدۆزرێتەوە و لە رێگادا بۆ نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، سێ کەس گرتەڤیدیۆییەکیان بڵاوکردەوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە خزمی نورزان شەمەریین و مامی ئەو کچە بە کوشتنی تۆمەتباردەکەن.
باسیان لەوەشکردووە، دوای ئەوەی نورزان لە هاوسەرەکەی جیادەبێتەوە، مامی داوای لێدەکات هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕەکەیدا بکات، بەڵام لەبەر بچوکی تەمەنی کوڕەکە رازی نابێت و مامی هەڕەشی کوشتنی لێدەکات بۆیە مامی تۆمەتبار دەکرێت.