وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاند، بەهاوكاری دژە تیرۆری هەولێر ئەبو مەنسور، بەرپرسی باڵای داعش لە هەولێر دەستگیركرا.

یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە:” لەسەر فەرمانی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئۆپراسیۆنێك لە شاری هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ دژە تیرۆری كوردستان ئەنجامدراوە، لەو ئۆپراسیۆنەدا بەرپرسێكی داعش بەناوی ئەبو مەنسور دەستگیر كراوە.”