بەهۆی کوژانەوەی کارەبا، کێشەی تەکنیکی لە پڕۆژەی دووەمی ئاوی دوکان سلێمانی دروستبووە،و دابەشکردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی ئەو پارێزگایە وەستاوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، تیمەکانیان سەرقاڵی کارکردن بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا کێشەکە چارەسەر بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند “بەهۆی بڕانی کارەبا لە سەعات 12ی شەوی رابردووەوە لە پڕۆژەی دووەمی ئاوی دوکان- سلێمانی، کێشەی تەکنیکی لە پڕۆژەکە دروست بووە بەوهۆیەوە دابەشکردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزاو ناحیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و ئەڵلایی و بازیان پیرەمەگروون وەستاوە، تیمەکانی بەڕێوبەرایەتیمان سەرقاڵی کارکردن و چاکردنن تا بەزووترین کات دابەشکردنی ئاو دەست پێ بکاتەوە، داوا لەهاووڵاتییان دەکەین ئاگادار بن و دەست بە ئاوەوە بگرن”.