ژمارەی پێویست واژۆی سەركردایەتی یەكێتی كۆ كراوەتەوە بۆ بەجێهێشتنی كوردستان لە لایەن لاهور شێخ جەنگییەوە.
تائێستا 88 واژۆی ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆكراوەتەوە بۆ بەجێهێشتنی كوردستان لە لایەن لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
سنورمیدیا زانیویەتی بە واژۆی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانییەوە، ژمارەی واژۆكان دەبنە 90 واژۆ، كە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەو حزبە بۆ جێبەجێكردنی بڕیارێكی لەو شێوەیە لەكۆی 124 ئەندام پێویستە 83 ئەندام واژۆی بكەن.
سنورمیدیا زانیویەتی 12 ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی بە فەرمی ڕەتیناكردووەتەوە واژۆ بۆ دوورخستنەوەی لاهور شێخ جەنگی بكەن و 22 ئەندامیش بە بیانوی جۆراوجۆر واژۆیان نەكردووە.