سنورمیدیا
 
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاریدا لاهور شێخ جەنگی، كوردستان بەجێبهێڵێت.
 
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كۆبوونەوەی دوێنێی پێنج بڕیاری لەبارەی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەركرد.
 
لە كۆبوونەوەكە بڕیاردراوە كە:
 
1- سەفەركردنی هەڤاڵ لاهور شێخ جەنگی بۆ دەرەوەی وڵات، بۆ ماوەی( هەتا دوو هەفتە دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان) كە لەماوەی سێ ڕۆژدا سەفەرەكە ئەنجام بدات.
 
2- بڵاوەپێكردنی كۆی هێزە نافەرمییەكان و قەرەباڵغی لەماوە 24 كاتژمێردا، پاشان كۆی ئەو هێزانە فەرمیانەی كە بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە ئەركدان دەكشێندرێنەوە.
 
3- هەڤاڵ (بافڵ تاڵەبانی) هێزە فەرمییەكان ڕادەسپێرێت بۆ سەلامەتی (هەڤاڵ لاهور)، تا ئەوكاتەی سەفەرەكەی دەكات.
 
4- كۆی ئەو هێرش و پەلامارە میدیایی سێبەر و ئاشكراكان ڕابگیرێت.
 
5- لەمڕۆوە (هەڤاڵ لاهور) پشتیوانی خۆی بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستان و پڕۆسەی حزبی لەناو (ی.ن.ك) ڕابگەیەنێت، بەهەماهەنگی لەگەڵ مەكتەبی سیاسی.