لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا وەزیری ناوخۆی هەرێم راگەیاند، دابەشکردنی موچە بەهەمان لیستی مانگەکانی پێشوو دەبێت و ناگۆڕێت، دەشڵێت، بەو پێیە سبەینێ موچەی مانگی(هەشت)ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان بەبێ لێبڕێن دابەش دەكرێت.
دوێنێ سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارەییەوە بە سنورمیدیای راگەیاند، ئەوان هاوشێوەی مانگەکانی دیکە چاوەڕێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانن بوون و پاشنیوەڕۆی دوێنێ بڕیارەکەیان پێگەیشتووە بۆ دابەشکردنی موچە بەبێ لێبڕێن.

باسی لەوەشکرد، کە هێشتا هیچ بڕە پارەیەک کە ٢٠٠ ملیارەکەیە نەگەیشتووەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم.

روونیشیکردەوە، بەهۆی نەناردن و دواکەوتنی پارەکەی بەغدا پرۆسەی دابەشکردنی موچە خاودەبێتەوە و تاوەکو پارەی فرۆشتنی نەوت بە تەواوی دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی.