قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لەگەڵ لێپرسراوانی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبووەوە و داوای لێکردن بەردەوام بن لەچاکسازییەکان.
قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: دەبێت وەزارەتی پێشمەرگە بە یەک ئاراستەی نیشتمانی کار بکات و ھەنگاوەکانی چاکسازییش جێبەجێ بکرێن لەپێناو رێکخستنەوەی باشتری ھێزەکان ، ھەروەھا ستایشی ھێزی ھاوپەیمانان کرا کە ھاوکار و ھەماھەنگ بوون لە پرسی چاکسازی و رێکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە.
لایخۆشیەوە وەزیری پێشمەرگە باسی لەھەنگاوەکانی چاکسازیی و پێویستییەکانی قۆناغی داھاتوو کرد بۆ جێبەجێ کردنی ھەموو ئەو ھێڵانەی کە دیاری کراون بۆ چاکسازی لە وەزارەت و ھێزەکانی پێشمەرگە .