ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 24 ی ئابی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد بۆ  کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەزیز محەمەد عەبدوڵڵا-ی خاڵی.

سەرۆکی حکومەت، هاوخەمی خۆی بە سەرۆکی پەرلەمان گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

لە بەرامبەردا ، سەرۆکی پەرلەمان، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.