عەبدوڵای حاجی مەحمود، وه‌زیرى شه‌هید و ئه‌نفالکراوه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامى خولى یه‌که‌مى 12ه‌ى ئاماده‌یى نه‌یتوانى ده‌ربچێت له زۆربه‌ى وانه‌کان که‌وت.
بەپێی زانیارییەكانی سنورمیدیا، عەبدوڵای حاجی مەحمود، وەزیری شەهید و ئەنفالکراوانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، تاقیکردنەوەی ده‌ره‌کى پۆلی دوانزده‌ى ئاماده‌یى ئه‌مساڵ لە هەولێر، له هۆڵی ژمارە٨٣ قوتابخانەی ساوێن/ خوارەوە ئه‌نجامدا، به‌ڵام دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌کان نه‌یتوانى ده‌ربچێت و له زۆربه‌ى وانه‌کان که‌وتوه.
عەبدوڵای حاجی مەحمود، هەرچەند بڕوانامەی 12ی ئامادەیشی نییە، بەڵام بەهۆی ئەوەی برای محەمەدی حاجی مەحمودە، لەسەر پشكی حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان كراوەتە وەزیر.