بەڕێوەبەری پلاندانان و رێکخستنی میلاکات لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، چوار لیوای دیکەی یەکەکانی 70 و 80 بە نووسراوی فەرمی خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و فەرمانەکەیان هاتووە، سەرقاڵی رێکخستنەوەی هەیکەلی و میلاکەکانیانین، چونکە پەیکەربەندی “هەیکەلی” لیواکانی ئەوان جیاوازە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە”.
لیوا روکن کارزان مەولود، بە میدیاکانی پارتی راگەیاندووە، لیواکانی یەکەی پشتیوانی یەک و دوو دەخرێنەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و کاروباری یەکخستنەوەشیان بە رێژەی 80٪ تەواو بووە، بە نووسراوی فەرمی چوار لیوای یەکەکانی 70 و 80 خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
بەڕێوەبەری پلاندانان و رێکخستنی میلاکات لە وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێت، تاوەکو ئێستا رێکخستنەوە بۆ میلاکی 14 لیوا کراوە، هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا کار بۆ رێکخستنەوەی لیواکانی یەکەی 70 و 80 لە چوارچێوەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت و 50٪ کاروباری رێکخستنەوەی چوار لیوا تەواو کراوە.