سکرتێری ڕۆژنامەوانی مەلا بەختیار ڕەتیدەکاتەوە ناوبراو وتبێتی، د. قاسملۆ چاوساغی بۆ سەدام کردبێت لە کیمیابارانی هەڵەبجە و دەڵێت، هەرگیز قسەی وای نەکردووە.

 

لە ڕوونکردنەوەیەکیدا  سکرتێری ڕۆژنامەوانیی مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندی و سیاسیی یەکێتی (سێشەممە 24ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، پەیجێک هەواڵێکی ناڕاستی بڵاوکردووەتەوە کە گوایە “مەلا بەختیار، دوێنێ‌ شەو لە كلوپ هاوس وتبێتی، د.قاسملۆ، چاوساغی بۆ سەدام كردووە لە كیمیابارانی هەڵەبجە.”

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، “قسەكانی مەلا بەختیار تۆمار كراون و هەرگیز قسەی وای نەكردووە، بەڵكو بەوپەڕی رێزەوە باسی شەهید د.قاسملۆی كردووە.”

 

ئەوەش هاتووە، ” داواش لە برایانی كەڵهوڕو جەلیل ئازادیخواز دەكەین، كە سەرپەرشتی دیالۆگی ئەمشەوی كلوپ هاوسیان لە (سەدای زاگرس) دەكرد، لەمبارەوە ڕوونكردنەوە بدەن.”