سنورمیدیا
ڕێبوار تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، پۆستی ڕاوێژكاری ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستانی لە ئەنجومەنی وەزیران وەرگرتووە.
ڕێبوار تاڵەبانی، بە سنورمیدیای ڕاگەیاند”لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پۆستی ڕاوێژكاری ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستانی پێدراوە”.
وتیشی”ماوەی هەفتەیەكە فەرمانەكە دەرچووە و ئەو پۆستەم پێدراوە”.
ڕێبوار تاڵەبانی،سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەهۆی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان و پشتیوانیكردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان لەساڵی 2017، فەرمانی دەستگیركردنی بۆدەرچووە و ڕێگەی پێنادرێت سەردانی شاری كەركوك بكات.