بڕیارە رۆژی چوارشەممە، مووچەی وەزارەتی تەندروستی بەبێ لێبڕین دابەشبکرێت.
بە پێی زانیاریەکان،  بڕیارە رۆژی چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت بەبێ لێبرین، یەکەم شوێنیش مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.
پێشتریش، جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، “ئەولەویەتى ئەو داهاتەى کە دێتە دەستى حکومەت بۆ مووچە دەبێت و مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دڵنیادەکەینەوە کە هەموو 25ى مانگێک مووچە دابەشدەکرێت.”