سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌لاهورى شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان هۆكارى جوڵه پێكردنى هێز به‌رامبه‌ریان ئاشكراده‌كات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ لاهورى جه‌نگى جارێكى دیكه سكاڵاى تۆماركردۆته‌وه، ده‌شڵێت:”لاهورى شێخ جه‌نگى بڕیاریداوه هێزه‌كانى له‌ده‌ره‌وه نه‌بن بۆ ئه‌وه‌ى هیچ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌ك‌و گرژیه‌ك ڕوونه‌دات”.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیه‌وه ده‌ستیكه‌وتوه، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه گه‌مارۆى ماڵه‌كه‌ى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى درا، لاهور شێخ جه‌نگى سكاڵاى به‌رامبه‌ر ئه‌و هێز جوڵاندنه تۆماركردنه تۆماركردوه‌و دادگاش سكاڵاكه‌ى وه‌رگرتوه.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، “هیچ كه‌یسێكى یاسایی نییه تاوه‌كو هێز به‌رامبه‌ر لاهور شێخ جه‌نگى بجوڵێندرێت‌و هه‌وڵى گه‌مارۆدانى بدرێت، هه‌ربۆیه به‌فه‌رمانى لاهور شێخ جه‌نگى ته‌واوى هێزه‌كانى خۆى براوه‌ته ناو ماڵه‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى هیچ حاڵه‌تێكى به‌ریه‌ككه‌وتنى هێزه‌كانى ڕوونه‌دات”.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى وت:”ئه‌و هێزانه‌ى جوڵه‌یان پێكراوه ته‌نها 20 مه‌تر له‌ماڵى لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه دورن‌و زۆر نزیك بونه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه ئێمه واى تێده‌گه‌ین جوڵه‌پێكردنى ئه‌م هێزانه هه‌وڵێكه بۆ بێزاركردنى هێزه‌كانى ئێمه بۆ ئه‌وه‌ى ناكۆكى ڕوبدات، به‌ڵام ئێمه هێزه‌كانمان بۆ ناو ماڵى هاوسه‌رۆك پاشه‌كشه پێكردوه”.