پۆلیسی سەیدسادق دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند کە فەیسبوکی هاوڵاتییەکیان هاک کردووە و لەژێر هەڕەشەی بڵاوکردنەوەى تایبەتییەکانی بە چەند جارێک چوار هەزار دۆلاریان لێسەندووە.

 

ڕاگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا (23ی ئابی 2021) دەڵێت، هاوڵاتییەك سكاڵای لەبەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمار كرد كە فەیسبووكەكەی هاك كراوە و لەژێر هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی تایبەتییەكانی ناو فەیسبووكەكەی بەچەند جاریك چوار هەزار دۆلاری لێسەندراوە.

 

دەشڵێت، “دوای لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشدا دانی بەوەدا نا كە كەسێكی تر هاوكارییەتی بۆیە لەماوەیەكی كورتدا توانرا تۆمەتباری دووەمیش دەستگیربكرێت.”

 

ئاشکرای کرد کە “لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار ( ه ، أ ) ، (ه ، ح ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 431 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون.”