كەمێك پێش ئێستا دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە بەشێكی هێزەكانی پێشمەرگە جوڵەی پێكراوە بۆ ناوەندی شاری سلێمانی.

 

كەمێك لەمەوپێش ژمارەیەك پەیج لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویانكردەوە، هێزی كۆماندۆی شێخ جەعفەر مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێم بەرەو ناوەندی شاری سلێمانی جوڵەی پێكراوە.

 

بەپێی زانیارییەكانی سنورمیدیا ئەو هێزە بەرەو ناو شاری سلێمانی جوڵەی پێنەكراوە و جگەلەوەش هیچ جموجوڵێكی هێزەكانی پێشمەرگە نییە بە ئاراستەی ناوەندی شاری سلێمانی.