کۆمپانیای ئای کیو ئۆنلاین، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە ڕایدەگەیەنێت، ئەو هەواڵانەى لەسەر ئێمە بڵاوکراونەتەوە چەواشەکارین و مەبەست لێى لەکەدارکردنى شکۆى دامەزراوەکەمان بووە.
کۆمپانیاى ئاى کیو ئۆنلاین، کۆمپانیایەکى بوارى خزمەتگوزارى ئێنتەرنێتە، ئەمڕۆ لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، کە سکاڵاى یاساییان لە دژى هەرسێ پەرلەمانتار، غالب محمد، سەرکەوت شەمسەدین و سیروان بابان تۆمار کردوە، بەوەى کە تۆمەتى داگیرکردنى زەوییان خراوەتە پاڵ لە لایەن ئەو سێ پەرلەمانتارەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەڕای گشتی ڕادەگەیەنین کە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن چەند ئەندام پەرلەمانێکەوە هەواڵێکی چەواشەکاری و بێ بنەما بڵاوکراوەتەوە ، لەماڵپەڕێک بەناوی (Suli Times) بەمەبەستی لەکەدارکردنی شکۆی دامەزراوەکەمان ، بەگوێرەی ئەو هەواڵە بێ بنەمایە ، گوایە کۆمپانیای (IQ online) زەوییەکی موڵکی گشتی بەزەبری هێز لەگەڕەکی کوردسات داگیرکردووە .
ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئێمە وەک کۆمپانیای (IQ online) سەرلەبەری ئەو هەواڵە چەواشەکارییە ڕەتدەکەینەوە ، بەهەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کە ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەکی نیە وە لەئێستادا داوای یاسایمان تۆمارکردووە لەسەر هەر سێ ئەندام پەرلەمانەکە و ماڵپەڕی (Suli Times) بۆیە بەپێویستمان زانی ڕای گشتی ئاگاداربکەینەوە کە باوەڕ بەوجۆرە هەواڵە چەواشەکارییانە نەکەن.چونکە ئامانج لەم جۆرە هەواڵانە لەم کاتەدا تەنها بەلاڕێدابردنی هاونیشتیمانیانە بۆ مەرامی تایبەتی.
باس لەوەش دەکات، کۆمپانیامان ڕای دەگەیەنێت سکاڵای یاسایی لەسەر هەر کەس و لایەنێک تۆمار دەکات کە ئەم جۆرە هەواڵانە بڵاوبکاتەوە .
وێنەى ڕاگەیەنراوەکە: