خانمە گۆرانیبێژ شنیار نەجیب ئەڵقەی دەستگیرانی گۆڕییەوە و وێنەکانی ئەو ڕۆژەی لە هەژماری ئینستاگرامەکەی بڵاوکردەوە.

شنیار نەجیب کۆمەڵێک وێنەی خۆی لە هەژماری ئینستاگرامەکەی بڵاوکردووەتەوە، کە دەریدەخەن ناوبراو ئەڵقەی دەستگیرانی گۆڕیوەتەوە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەو کوڕە بدات کە بووەتە دەستگیرانی.

شنیار نەجیب لە دایكبووی ساڵی ١٩٩٧ی شاری سلێمانییە، دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانە لە بەشی میوزیك، خاوەنی ژمارەیەك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە دوایین بەرهەمی بریتی بوو لە دوێتی گۆرانی(سڵاو) لەگەڵ گۆرانیبێژ (ئامانج ڕەواندوزی) بەشێوەی ڤیدیۆكلیپ بڵاویكردووەتەوە.