بە نوسراوی فەرمی ئاڵا تاڵەبانی، لە لیستی هاوپەیمانی کوردستانی دوورخرایەوە و داواش لە ئەندامانی یەكێتی دەكرێت دەنگی پێنەدەن.
یەکێتی بە فەرمی ناوی کاندیدەکانی لە لیستی هاوپەیمانی کوردستانی ڕاگەیاند و بەە پێی ئەو نوسراوەی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی یەکێتی ناوی کاندیدەکانی یەکێتی ئاشکرا کردووە کە هەریەکە لە “دکتۆر سدق، صەباح حبیب، موئەید غازی، دیلان غەفور، دکتۆر ئاشتی و دکتۆر گەیلان”.
بە پێی ئەو نوسراوەی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی ئاڵا تاڵەبانی لە لیستی هاوپەیمانی کوردستان دوور خراوەتەوە و لە شوێنی دیلان غەفور، كاندیدی سەربەخۆ دانراوە.
