سنور ميديا
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكرایده‌كات، ئه‌و ته‌زویره‌ى له‌ڕابردوو ڕویدا خراپتر دوباره‌ده‌بێته‌وه، ده‌شڵێت:”لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ دواخستنى هه‌ڵبژاردنن، به‌ڵام نازانن به‌چ میكانیزمێك هه‌ڵبژاردنه‌كه دوابخه‌ن”.
به‌هار مه‌حمود ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕاگه‌یاندوه ، “هیچ گرنتیه‌ك نییه له‌هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ئه‌و ته‌زویره‌ى ڕویدا ڕونه‌داته‌وه، به‌ڵكو به‌و ڕێكارانه‌ى كۆمیسیۆن گرتویه‌تیه‌به‌ر ئه‌گه‌رى ڕودانى ته‌زویر به‌شێوه‌یه‌كى زۆرتر‌و خراپتر له‌ئارادایه”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتیشى:”لایه‌نه‌كان به‌شێكى زۆریان له‌گه‌ڵ دواخستنى هه‌ڵبژاردنن، به‌ڵام تائێستا نازانن به‌چ میكانیزمێك كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كان بگۆڕن بۆ مانگى چوار ساڵى داهاتوو”.
هه‌رچه‌نده كاندید‌و لایه‌نه سیاسى‌و هاوپه‌یمانیه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌ستیان به‌بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كردوه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌گه‌رى دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه بانگه‌شه هیچ گه‌رموگوڕیه‌كى به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه.