هەڵۆ ساڵح

بەشی پێنجەم

Alwiyat al-Waed al-Haq الویە الوعد الحەق

گروپی وعد حەق گروپێکی دیارە و پەیوەندیەکی زۆر توند و دیاری لەگەڵ کەتیبەی حیزبوڵا هەیە و بەشێوەیەکی زۆر تایبەت بەکاردەهێنرێت بۆ هێرشکردن و هەڕەشەکردن لە ئیمارات و سعودیە.

-ناو
الویە الوعد الحق واتا “لیوای پەیمان و بەڵێنی ڕاست”.

-جۆری بزاوت و چالاکی
گروپی دیار، جوڵە و ئۆپراسیۆنی سەربازی، هێرش و هەڕەشە ئەنجامدان بۆ سەر سعودیە و ئیمارات.
-مێژوو و ئامانج
٭ئەم گروپە چی لە وێنە و چی لە لێدواندا کار لەسەر ئەوە دەکەن کە چالاکی سنووربڕ ئەنجام بدەن و هێرش و تەهدید بۆ سەر ئیمارات و سعودیە دەنێرن و هەتا ئێستا هیچ جۆرە چالاکیەکیان لەناو عێراقدا نەبووە.
٭لە ۲۳/۱/٢٠٢١ گروپی وەعد حەق ئەکاونتێکیان لە تەلەگرام دروستکرد و جاڕی ئەوەیان دا کە بە فڕۆکەی بێ-فڕۆکەوان هێرشیان کردۆتە سەر خاکی سعودیە. لە لێداوانەکەدا گروپەکە دەڵێت، ئێمە وەک ڕۆڵەی نیمچە دورگەی عەرەب بەڵێنی خۆمان بەجێ گەیاند و هەستاین بە هێرشکردنە سەر کۆشکی عەمامە لە سعودیە چونکە ئەوان پشتیوانی داعش دەکەن و خوێنی خەڵکی بێتاوان بە ناحەق دەڕژێنن.
٭بەگوێرەی ئاسۆشید پرێس، بەرپرسێکی دیاری میلیشیاکانی عێراق دەڵێت، سێ درۆنەمان لەسەر سنووری عێراق و سعودیە ناردوە بۆ چالاکی بۆ ناو خاکی سعودیە و کۆشکی شاهانەی سعودیەی کردە ئامانجە. بێگومان ئەم کارەش کاری گروپی وەعد حەقە.
٭بەرپرسەکەی میلیشیاکە دەڵێت ئێمە پارچەی درۆنەکانمان لە ئێرانەوە بۆ دێت و لە عێراق دەیبەستین و هەر لە عێراقەوە ڕەوانەی سعودیە و ئیماراتی دەکەین.
٭لە ٢٧/١/٢٠٢١ کەناڵەکەی وەعد حەق وێنەی پارچەیەکی هێرشکردنی بڵاوکردەوە کە بەوە هێرشیان کردۆتە سەر بورجی خەلیفەی دوبەی.
٭کەناڵەکەی موقاوەمە ئەم هێرشەی وەعد حەقیان بەناویکی ترەوە بڵاوکردەوە و کە بەوەتای هەمان ناو دەهات.
٭هەر لە ۲۷/١/٢٠٢١ گروپەکە کەناڵەکەی تەلەگرامی ڕاگرت و هەتا ئێستاش هیچیان پۆست نەکردوە، دیارە ناکرێتەوە تا هێرش و هەڕەشەی دیکە نەکەن بۆ سەر سعودیە و ئیمارات.

-زنجیرەی بڕیار
٭بەڵگەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن کە گروپی وەعد حەق پەیوەندیەکی زۆر ئاشکرای هەیە لەگەڵ کەتیبەی حیزبوڵا.
٭سوپای پاسداران و سوپای قودس گروپی وەعدی حەق بەڕێوەدەبەن.

-پەیوەندی و پەیوەستبوون
٭گروپی وەعدی حەق بە ڕەسم و میوزیک ستایش دەکرێن و ئاماژەیان پێدەدرێت لەلایەن کەناڵەکانی کەتیبەی حیزبوڵاوە.

-توخمە ژێردەستەکان
٭گروپی وەعد حەق میدیایەکی تایبەت بەخۆیان هەیە. زۆر بەدەگمەن پۆست دەکەن و یان پۆست ناکەن تا کاتی چالاکی سنوور بڕ. کاتێک پۆست دەکەن لە هەموو میدیاکانی حەشدی شەعبی دەنگ دەداتەوە.

 

بۆ خوێندنەوەی بەشی یەكەم كلیك لەم نوسینە بكە.

بۆ خوێندنەوەی بەشی دووەم كلیك لەم نوسینە بكە.

بۆ خوێندنەوەی بەشی سێهەم كلیك لەم نوسنە بكە.

بۆ خوێندنەوەی بەشی چوارەم كلیك لەم نوسینە بكە.