لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەمان وتارەكانی مەلا كرێكار، سەركردەی ئەنسار ئیسلام قەدەغەكرا.
لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان جگە لە یوتیوب، وتارەكانی مەلا كرێكار، سەركردەی زیندانیكراوی ئەنسار ئیسلام، قەدەغەكراوە و هەركەسێكیش بڵاوی بكاتەوەسزادەدرێت، ئەمەش دوای ئەوەی لەساڵانی رابردوو لەلایەن وڵاتانی نێودەوڵەتی ناوبراو بە تیرۆریست ناسێنرا.
سزادانەكە بەشێوەیەكە بۆ جاری یەكەم بابەتەكە دەسڕدرێتەوە و بۆ جاری دووەم بۆ ماوەیەك لە چالاكی ڕادەگیرێیت و پاشان پەیجەكەت دادەخرێت.
هەفتەی رابردوو چەند پەیجێكی تۆڕی كۆمەڵایەتی تیك تۆك بەو هۆیەوە داخران.