پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی دو سه‌مونخانه به‌هۆی گرانكردنی نرخی سه‌مونه‌وه داخراون و سه‌رجه‌م نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌كانیش ئاگادارده‌كه‌نه‌وه، گرانكردنی نرخی نان و سه‌مون به ھیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه پێدراونییه و رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران ده‌گیرێته‌به‌ر.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانی پارێزگاری ھه‌ولێر، ئه‌مڕۆ ھه‌ینی به‌ھۆی گرانكردنی نرخی سه‌مون له نرخی دیاریكراو كه 10 سه‌مون به‌هه‌زار دینار جێگیركراوه، بۆ 8 سه‌مون به‌هه‌زار دینار، دو سه‌مونخانه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی قایمقامیه‌تی ھه‌ولێر داخران و ڕێكاری یاساییش له‌به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كانیان ده‌گیرێته‌به‌ر.
پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “جارێكی تر ئاگاداری سه‌رجه‌م خاوه‌نی نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه گرانكردنی نرخی نان و سه‌مون به ھیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه پێدراو نییه و خاوه‌نی هه‌ر نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌یه‌ك له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر له‌و نرخه‌ی دیاریكراوه، نرخه‌كه گرانتر بكات، شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و ڕێكاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر”.
پێشتریش كۆمه‌ڵه‌ی نانه‌واخانه‌كان رایانگه‌یاندبو، به‌هۆی گرانبونی نرخی ئارده‌وه، ناتوانن هه‌شت نان یاخود 10 سه‌مون بفرۆشن به هه‌زار دینار، ناچارن 8 سه‌مون یاخود 6 نان بفرۆشن به هه‌زار دینار