پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەگەڕەكی چوارباخ لەشاری سلێمانی تەقەی لەماڵێك كردبوو زیانی مادی بەماڵەكەو ئۆتۆمبێلی سكاڵاكار گەیاندبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای لەبنكەی پۆلیسی رزگاری تۆمار كرد كە تەقە لەماڵەكەی كراوەو زیان بەر ئۆتۆمبێلەكەی كەوتووە ، بنكەی پۆلیسی ڕزگاری و بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو كەشف و هێلكاری كرا و دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا .

لەئێستادا تۆمەتبار (ف ، ع ، ف ) لەدایكبووی 1985 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .