سنور ميديا

نوسینگەی بریاردەری دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، ھەر کەسێک بەناوی سکرتێری ڕۆژنامەوانی بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لێدوان یان بابەت بڵاوبکاتەوە، ڕوبەڕووی یاسای دەکەینەوە.

دەقی رونکردنەوەکە…

رونکردنەوەیەک لە نوسینگەی بەڕێز بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە
بۆ ھەموو لایەکی ڕوون ئەکەینەوە بەڕێز بڕیاردەر سکرتێری ڕۆژنامەوانی نیە،ھەر کاتێک پێویست بکات بۆچونێک یان پەیامێک بگەیەنێت، دەزگاو میدیا رەسمیەکانی حیزب بۆ ئەو کارە ڕائەسپێرێت، ھەر بەڕێزێکیش بەناوی سکرتێری ڕۆژنامەوانی بەڕێزیانەوە لێدوان یان بابەت بڵاو بکاتەوە، ڕوبەڕووی یاسای ئەکەینەوە.

 

نوسینگەی بەڕێز
رفعەت عبدوڵا