پۆلیسی سلێمانی رایگهیاند كه مهفهرزهكانیان ئهو بۆدی گاردهیان دهستگیر كرد كه له یانهیهكی شهوانهی گهڕهكی سهرچناردا هێرشی كردبوه سهر هاوڵاتییهك و به توندی دای به زهویدا، بهپێی پۆلیسی هێرشبهرهكه بهناسنامه ئێرانییه.
پۆلسی سلێمانی رایگهیاند كه مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی ناوشار ڕۆژئاوا -بنكەی پۆلیسی سەرچنار تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەناو یانەیەكی شەوانەدا لەگەڕەكی سەرچنار هێرشیكردبووە سەر هاوڵاتییەك.
دوای ئەوەی لەتۆڕەكۆمەڵایەتییەكان گرتە ڤیدیۆیەك لەناو یانەیەكی شەوانە بڵاوبۆوە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی 12ی ساڵی 2020 كە وا تۆمەتبارێك هێرش دەكاتە سەر هاوڵاتییەك، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی ناوشار-ڕۆژئاوای ڕاسپارد كە هەستن بەدۆزینەوەی تۆمەتبارو ئەو هاوڵاتییەی كە هێرشیكراوەتە سەری.
دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا هاوڵاتییەكە بدۆزرێتەوەو سكاڵا تۆمار بكات و لەماوەیەكی كەمیشداو لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە تۆمەتبار دەستگیركرا.
لەئێستادا تۆمەتبار (م ، ف ، ع )لەدایكبووی 1993 بەناسنامە ئێرانی \ دانیشتوی شاری سلێمانی، بەبڕیاری دادوەر بەندە.