ئەنجوومەنى وەزیرانى عیراق بڕیارى دامەرزاندنى هەمیشەیی بۆ ئەو کارمەندانەى کۆمسیۆن دەرکرد کە زیاتر لە پێنج ساڵە خزمەتیان هەیە.

بەپێی بڕیارێکى ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، هەر کارمەندێکى کۆمسیۆن لە پێنج ساڵ زیاتر خزمەتى هەبێت لەگەڵ کۆمسیۆن دەکرێتە فەرمانبەرى هەمیشەیى.

لە بڕیارەکەدا هاتووە، ئەو کارمەندانەى گرێبەستى کاتییان هەبێت لەگەڵ کۆمسیۆن، گرێبەستەکەیان بۆ دەکرێتە گرێبەستى تەشغیلى.