له‌م مانگه‌وه خانه‌نشینی پله باڵا و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌یاسای چاكسازی خه‌رج ده‌كرێت و زۆرترین مووچه‌ش نابێت له50% كۆی مووچه‌كه‌ی زیاتر بێت.
له‌و باره‌یه‌وه زیاد جه‌بار سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان به میدیای حزبەكەی راگه‌یاندووە: له‌م مانگه‌وه خانه‌نشینی پله باڵاكان كه ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه به یاسای چاكسازی ژماره 2ی ساڵی 2020 دابه‌شده‌كرێت.
وتیشی: له‌ئێستادا خانه‌شینی پله باڵاكان و په‌رله‌مانتاران دیاریی كراوه‌و له80% كۆی مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن، به‌ڵام به‌پێی ئه‌م یاسایه هیچ پله باڵایه‌ك نابێت له‌سه‌رو 50 % ی كۆی مووچه‌كه‌ی وه‌ربگرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له 45 ساڵ زیاتر بێت 15% ی كۆی مووچه و ساڵانی خزمه‌تیان بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت، به مه‌رجێك له50% ی كۆی مووچه‌كه‌ی تێپه‌ڕنه‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی كه ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتبێته 45 ساڵ، 15% ی كۆی مووچه‌و ساڵانی خزمه‌تیان بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌مه‌رجێك نه‌گاته له25% ی كۆی مووچه‌كه‌ی.
له‌م مانگه‌وه مووچه‌ی خانه‌شینی پله باڵاكانی به‌پێی یاسای ژماره 2ی ساڵی 2020 كه‌په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌رداوه‌و په‌سه‌ندكراوه دابه‌شده‌كرێت و خانه‌شینی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران و پله‌باڵاكان كه‌م ده‌بێته‌وه‌و به‌پێی یاساكه خانه‌نشینییه‌كانیان وه‌رده‌گرن.