موقهدهمی مافپهروهر، عهلی جهمال قهدووری، له راگهیاندنی پۆلیسی گهرمیان، به كوردستان سنورمیدیای راگهیاند، شەوی ڕابردوو لە ناحییەی ڕزگاری، سەر بەقەزای کەلار، دوای ئەوەی دوو پیاو و ئافرەتێک بەئۆتۆمبێلی جۆری (جێب واز) دهچنه سهر ماڵی هاووڵاتیەک، کە پیشەی غاز فرۆشتن بووه، له ئۆتۆمبێلەکەیدا غازی بارکردووە و لەپێش دەرگا ڕایگرتبوو، دهرهنجام چەندین غازیان لێ دزی.
راشیگهیاند، لەوکاتەدا خاوەن ماڵەکە بەئاگادێت و تۆمەتباران هەڵدێن، خاوەن ماڵیش خۆی بەئۆتۆمبێلەکەیاندا هەڵواسی بۆئەوەی هەڵنەیەن، دوای ئازاردانی، لە ئۆتۆمبێلەکەدا فڕێی دەدەنە خوارەوە.
روونیشیكردهوه، پاش ئەوەی بەخێرایی بۆسەر شەقامی کفری هەڵدێن، ئۆتۆمبێلەکەیان وەردەگەڕێ و هەرسێكیان بریندار دەبن، لەئێستادا یەکێک لە تۆمەتبارهكان کە شۆفێر بووە، بەهۆی سەختی برینەکەیهوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوه، دوو تۆمەتبارەکەی تر، کەیەکێکیان ئافرەتە لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار چارەسەریان بۆکراوە و بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 446 + 23هاتوچۆ، بەندکراون.