لە قەزای چەمچەماڵ، پێنج لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە بە تۆمەتی ساغكردنەوەی دۆلاری ساختە، دەستگیركران.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، هێزەكانیان بەپشتبەستن بەزانیاری سەرچاوە تایبەتەكانیان، بۆ رێگریكردن لەساغكردنەوەو بەكارهێنانی دراوی ساختە، پێنج كەسیان لەناو بازاڕی چەمچەماڵ دەستگیركرد.

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئاشكرایكردووە، تۆمەتبارەكان بڕی هەزارو 800 دۆلاری ئەمریكییان پێبوو لەجۆری پەنجا دۆلاری و سەد دۆلاری، دەیانویست لەبازاڕدا ساغی بكەنەوە، سەرجەمیان بەفەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی چەمچەماڵ، بەماددەی (281) لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون.