لەسەر دوو سکاڵای حکومەتی ھەرێم و دەستەی باڵای خانمان و بە تۆمەتی سوکایەتی کردن بە ئافرەتان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پەرلەمانتاری یەکێتی ھاوڕێی مەلا ستار دەرچوو کە پێشتر لە کاتی موداخەلەیەکی دانیشتنێکی پەرلەماندا بە حکومەتی گوتبوو لە ڕەفتاریدا بۆ چارەسەری گرفتەکان ھاوشێوەی کچە مۆدێلەکانە و ناسکە .
 
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران وتی، سوکایەتی پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی یەکێتی نیگەرانی کردون و ئەچێتە خانەی تەشھیر بەحکومەت و ئافرەتانیش بۆیە ڕاپێچی دەکەنە بەردەم دادگا
 
ھاوڕێی مەلا ستار پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دوو مانگ پێش ئێستا لەکاتی بەشداری لە گفتوگۆیەک لەسەر یاسای خانەنشینی و دانیشتنی فشار لە حکومەت بۆ لابردنی لێبڕینی مووچە گوتی حکومەت وەکو کچە مۆدێلەکان وایە ناسک دەست دەبات بۆ چارەسەری گرفتەکان .