سنورمیدیا – تایبەت
 
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگەیاندووە، بەهیچ شێوەیەك ئامادە نییە كوردستان بەجێبهێڵێت.
 
بەپێی زانیارییەكانی سنورمیدیا، لاهور شێخ جەنگی، لەكۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنگرانی و وەفدە بییانییەكان جەختی لەوە كردووەتەوە كە دوایین بڕیاری خۆی داوە و ئامادەنییە كوردستان بەجێبهێڵێت.
 
لاهور شێخ جەنگی وتوشیەتی”لەكوردستان دەمێنمەوە و ڕووبەڕووی پلانگێڕییەكان دەبمەوە”.
 
پێشتر لاهور شێخ جەنگی، ئاماژەی بەوەكردبوو، فشاریان لێكردووە كوردستان بەجێبهێڵێت.