سنورمیدیا – تایبەت
وابڕیارە هەفتەی داهاتوو لاهور شێخ جەنگی، بەمەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنگرانی سەردانی چەند شار و شارۆچكەیەكی هەرێم بكات.
سنورمیدیا زانیویەتی هەفتەی ئایندە، هاوسەرۆكی یەكێتی لاهور شێخ جەنگی، بەمەبەستی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی جەماوەری سەردانی چەند ناوچەیەكی هەرێم و كەركوك بكات.
هاوسەرۆك سەردانی هەولێر، كەركوك، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕانییە دەكات.
ئەم زنجیرە سەردانەی لاهور شێخ جەنگی، دوای ئەوەدێت ئەمڕۆ خۆی و براكانی لەبەردەم دادوەر ئامادەبوون.