ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه كێشه‌ی ئاوی هه‌ولێر گه‌وره‌و فراوانتر ده‌بێت و حكومه‌ت پلانێكی ڕون و ئاشكرای نیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
عه‌بدولره‌حمانی موهه‌ندیس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر بانگكراوه ڕونكردنه‌وه بدات له كێشه‌ی كه‌می و نه‌بونی ئاوی خواردنه‌وه له‌هه‌ولێر،و له قسه‌كانی بۆیان ده‌ركه‌وتوه كه كێشه‌ی نه‌بونی ئاو له‌هه‌ولێر كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌و كێشه‌كه گه‌وره‌و فراوان ترده‌بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر وتیشی، له‌هه‌ولێر 40%ی هاووڵاتیان پشت به ئاوی بیره‌كان ده‌به‌ستن و 1190 بیری ئاوی حكومی له‌هه‌ولێر هه‌یه‌و هه‌ندێكیان وشك بون و هه‌ندێكیان ئاوه‌كانیان كه‌می كردوه‌و به‌شێكی تریان كێشه‌ی كاره‌بایان هه‌یه‌و چه‌ند گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌كه كاره‌بای هه‌بێت ئه‌وه‌نده بیره‌كه كارده‌كات و دواتر پێویسته هاوڵاتیان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكه‌ن كاره‌بای گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان بێته‌وه پاشان ئاوه‌كه هه‌ڵده‌كرێت و له‌و نێوه‌نده‌شدا نیوه‌ی ماڵه‌كانی ئه‌و سنورانه بێ ئاو ده‌بن.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كێشه‌ی ئاوی هه‌ولێر به ڕاكێشانی هێڵی ئیفرازی چزار له زێی گه‌وره‌وه چاره‌سه‌ر ده‌بێت و یٔه‌وه‌ش نه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تیش نیه‌و ته‌نها به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چاره‌سه‌رده‌بێت و ئه‌وانیش ده‌ڵێن پاره‌ی ئه‌و پرۆژه‌یان له‌به‌رده‌ست نیه، بۆیه ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بونی شار‌و كه‌مبونه‌وه‌ی ئاوی بیره‌كان كێشه‌ی ئاو له‌هه‌ولێر گه‌وره‌ترو فراوانتر ده‌بێت.
له‌ئێستادا به‌شێكی زۆری هاووبه‌شانی ئاو له‌هه‌ولێر ڕۆژانه ئاو ده‌كڕن و به‌هۆی داواكاری زۆر له‌سه‌ر ئاوی تانكه‌ره‌كان هه‌ر تانكه‌رێكی بچوك نرخه‌كه‌ی هه‌ندێكجار له 100 هه‌زار دینار نزیك ده‌بێته‌وه.